به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی رۆژی چوار شه‌ممه‌ (٢٠٢١/٥/٥)

May 3, 2021  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢١/٥/٥، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٧٩، ٨٠) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان).
پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان-عێراق).
پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان).
دووەم:خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار (لیزا فلك الدین صابر) پەیوەست بە (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٤٩) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەیاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان
٢٠٢١ ٥ ٥