به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی ڕۆژی سێ شەممە(٢٠٢١/٩/٧)

Sep 5, 2021  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٩/٧ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: دانان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزانه‌ له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٢٨، ٣٤) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زیاد جه‌بار محه‌مه‌د) له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانی.
٢ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له‌ لیژنه‌ی
شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار.
٣ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (هاوڕی بناء محه‌مه‌د) له‌ لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان.
٤ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبداالله) له‌ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت.
٥ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین ئه‌مین عبدالعزیز) له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامیه‌تیی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی.
٦ - ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجى) له‌ لیژنه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی.
٧ - دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (شیرین یونس عبدالله) له‌ لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار.
٨ - دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (زكرى ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) له‌ لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان.
٩ - دانانی ئه‌ندامی په‌رله‌مان، به‌ڕێز (به‌ڵێن ئیسماعیل حاجى) له‌ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - پێشنیازه‌یاسای (هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (٣)ى ساڵی ٢٠١١).
٢ - پڕۆژه‌یاسای (نیشان و میدالیا له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
٣ - پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى دووه‌می یاسای یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی، ژماره‌ (١٤)ى ساڵی ١٩٩٣ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
٤ - پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، ژماره‌ (١٠)ى ساڵی ٢٠١٠ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

d3 7 9 2021 1d3 7 9 2021 2