به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٩/٢ به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پرۆژە و پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
١. پێشنیازەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان-عێراق، ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١١).
٢. پرۆژەیاسای (نیشان و مه‌دالیا لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٣. پرۆژەیاسای (هەمواری دووەمی یاسای یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (١٤)ی ساڵی ١٩٩٣ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٤. پرۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ژمارە (١٠)ی ساڵی ٢٠١٠ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).