ئه‌م راپۆرته له‌لایه‌ن "ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان" لەسەر پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە.
راپۆرته‌كه تایبه‌ته به ده‌ستپێكى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستانه، پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن سندوقی پاڵپشتیی دیموكراسی (NED) ى ئه‌مه‌ریكى پاڵپشتى ده‌كرێت، راپۆرته‌كه له رۆژى سوێندخواردنى په‌رله‌مانتارانى خوله‌كه‌وه له (6/11/2018)ه‌وه تاكو (30/9/2019) هه‌ڵسه‌نگاندنێكى بۆ كاره‌كانى په‌رله‌مان كردووه، راپۆرته‌كه چاپ كرا‌و له مه‌راسیمێكدا له رۆژى 6/11/2019 هۆڵى هۆڵی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له هه‌ولێر بلاوكرایه‌وه.
میدیاكان به بایه‌خه‌وه چه‌ندین راپۆرته هه‌واڵیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كه ئه‌نجام داوه، بۆ خوێندنه‌وه‌یان كلیك له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك لەم لینكانە بكه:
* (خه‌ندان): ئینستتیوتی پەی: لەم خولەدا پەرلەمانی کوردستان هیچ رۆڵێكى چاودێریكردنی نه‌بوه
* (كه‌ناڵى ئاسمانى گه‌لى كوردستان): یەكەمین راپۆرت دەربارەی خولی پێنجەمی پەرلەمان بڵاوكرایەوە
* (NRT): په‌رله‌مانى كوردستان له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى كاركردنیدا ته‌نها یه‌ك یاساى ده‌ركردووه
* (Payam TV): به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی رێكخراوێك: ئه‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مان لاوازه و حزب به‌سه‌ریدا زاڵه
بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرته‌كه كلیك له‌م (pdf)ه، یاخود كلیك لێره بكه...