به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٠)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی نیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشەممە رێكه‌وتی (٢٠٢١/٤/٢٧)، به‌م شێوه‌یه بێت:
* خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانى (منداڵان و هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و خانه‌واده‌كانیان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى (كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی)ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی(یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٦٦) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.