به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی رۆژی دوو شه‌ممه‌ (٢٠٢١/٤/٧)

Apr 5, 2021  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢١/٤/٧، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٧٩، ٨٠) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

١- پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق
٢- پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار (مەم بورهان محمد) پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) بەپێی حوكمی خاڵی (٢)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (٤٩)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.

 d6 7 4 2021