به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاسایی خولى به‌هاره‌ رۆژی (٢٠٢١/٤/١٤)

Apr 14, 2021  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ،٥٢ ٥٤، ٥٥، ٥٧،٥٦) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٢٠٢١/٤/١٤، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ى مادده‌ى (١٦) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (١٦) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

d7 14 4 2021