ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌واژۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره‌و ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه، تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كهبڕگهیهكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (١٠)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢١/٤/٢٧ زیادكراوه، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانى كوردستانبابهت/ بهیاننامهبهپێی حوكمى خاڵی (چواره‌م)ى مادده‌ى (٤٨) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕیزبه‌ندیی (دووه‌م) بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ژماره (١٠)ى رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠٢١/٤/٢٧، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:دووه‌م: گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاراستنی ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتن له‌به‌ها پیرۆزه ئاینی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ.