به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاسایی رۆژی چوار شه‌ممه‌ (٢٠٢١/٤/٢٨)

Apr 27, 2021  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١١)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/٤/٢٨، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (بەڕیوەبردن و پاراستنی شوێنەوارو كەلەپوور لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦ ،٩٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

d11 27 4 2021