به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٢)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی (٢٠٢١/٣/٨)، به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خستنەڕووی ڕاوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی ١٩٩١. (بۆ ماوەی چل دەقیقە)
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان