خاڵێكی تر بۆ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی رۆژی سێشه‌مه‌ (٢٠٢٠/٩/٨) زیادكرا

Sep 6, 2020  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كردووه‌ تیایدا ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌خاڵێكی تر به‌ڕیزبه‌ندیی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (٣)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ ٢٠٢٠/٩/٨ زیادكراوه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (چواره‌م)ی مادده‌ی (٤٨) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ڕێزبه‌ندیی (چواره‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری ژماره‌ (٣)ی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠٢٠/٩/٨ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
چواره‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (عمر عبدالله فتاح محمد) له‌شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ (سۆران عمر سعید) به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٢٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزدا..

zyadkrdn d3 8 9 2020