به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاسایی رۆژی یەک شه‌ممه‌ (٢٠٢٠/٧/٢٨)

Jul 27, 2020  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/7/28ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (10)ی پێش نیوه‌رۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/7/28 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به‌ (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری (دارایی و ئابووری)و وه‌زیری (پلاندانان)و وه‌زیری (هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و (سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران)و (سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

d7 28-7-2020-