به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ (٢٠٢٠/٦/٢٩)

Jun 27, 2020  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97،96،93،91،90) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێی بڕگه‌ی چواره‌م له‌مادده‌ى (7)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

d5 29 6 2020