به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاسایی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ (٢٠٢٠/٥/٧)

May 7, 2020  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٤)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی (٢٠٢٠/٥/٧)ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (1)ی دواى نیوه‌ڕۆى رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/5/7، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1ـ ئومێد عبدالرحمن حسن
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار) به‌نووسراوی ژماره‌ (1298)ی ‌رێكه‌وتی (2019/8/28).
2ـ علی حمه‌ صالح
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به‌نووسراوه‌كانی ژماره ‌(1733) له‌ 2019/9/24 و ژماره‌ (3067)ی ‌رێكه‌وتی (2018/12/17)و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ (263) له‌ 2019/1/16.
3ـ شیرین أمین عبدالعزیز
نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی‌ ‌دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره‌ (2089) له‌ 2019/11/19.
4ـ سۆران عمر سه‌عید
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1‌) به‌نووسراوه‌كانی ژماره‌ (4194) له‌ 2019/11/6، ژماره‌ (216) له‌ 2020/1/26 و‌ نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی ژماره‌ (1375) له‌ 2019/7/3 و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره‌ (2403)ی ‌رێكه‌وتی (2020/4/6).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

10 7-5-2020 10 7-5-2020 1