به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌مه‌ ( ٢٠٢٠/٥/٦)

May 6, 2020  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٣)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی (٢٠٢٠/٥/٦)ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/5/6، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاساو پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80، 82) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پلانی (وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی)و (وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده)‌ سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ لێكه‌وته‌كانی په‌تای (كۆڕۆنا) له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی (2019 ـ 2020).

7 6-5-2020