به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٧)ی ئاسایی رۆژی پێنج شه‌مه‌ (٢٠٢٠/١/٣٠ )

Jan 28, 2020  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٧)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی (٢٠٢٠/١/٣٠ )ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) وبرگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (17)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/1/2020 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌م: قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (ئاشنا عه‌بدوڵا قادر) له‌ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت به‌پێی حوكمی مادده‌ی (28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
سێیه‌م: راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن رێزدار سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌پێى برگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.

d17 30-1-2020