به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٦)ی ئاسایی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ (٢٠٢٠/١/٢٣ )

Jan 21, 2020  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٦)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی  (٢٠٢٠/١/٢٣ ) ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (١٦)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨، ٥٢، ٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٦)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  (٢٠٢٠/١/٢٣ ) به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ئاماده‌بوونی شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به‌ (پڕۆژه‌ بودجه‌ى ساڵی ٢٠٢٠ و كه‌یسی نه‌وت).
دووه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عبید عثمان) په‌یوه‌ست به‌ (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى راوێژكاریی بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه‌ بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمى خاڵی (٢)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (٤٩)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

d16 23-1-2020