به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٤)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر ( ١٠:٣٠ )ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی (٢٠٢٠/١/١٣) به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: بەردەوام بوون لە خوێندەوەی دووەمی پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر ) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87 ، 88 ،89 ، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.