به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه‌ (٢٠١٩/١٢/٢٤)

Dec 22, 2019  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

        ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٢)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/١٢/٢٤ ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ماده‌ى (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/24 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: درێژكردنه‌وه‌ی (خولی پاییزه‌)ی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (چواره‌م) له‌ ماده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: دانان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزانه‌ له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (28، 34) له‌په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (عثمان علی سمایل) له‌ لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان)و زیادكردنی بۆسه‌ر لیژنه‌ی (شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی).
2ـ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (د.هه‌ورامان حمه‌شریف) له‌لیژنه‌ی (شه‌هیدان و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی)و زیادكردنی بۆسه‌ر لیژنه‌ی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌به‌رهێنان).
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (مه‌م بورهان قانع) په‌یوه‌ست به‌(سیاسه‌تی به‌گه‌ڕخستنی داهاته‌كان) به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ماده‌ی (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.