ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاساییی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/16ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) و برگه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2019/12/16 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر) به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (چواره‌م)ى ماده‌ى (80)و ماده‌ى (81)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى ماده‌ى (83) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90 و 91 و 93 و 96 و 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاسای (ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.