به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٨)ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌مه‌ (٢٠١٩/١٢/٤)

Dec 2, 2019  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌پێی حوكمی ماده‌ى (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و برگه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (8)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/4 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه‌ى چه‌ند ماده‌و بڕگه‌كانى یاسای ژماره‌ (3)ى ساڵی 2019 یاسای به‌خاوه‌نكردنى ئه‌و زه‌وییانه‌ى له‌ سنوورهى شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق كه‌ به‌ بڕیارى ژماره‌ (4)ى ساڵی 2019ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قڵییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمى بڕگه‌ى چواره‌می ماده‌ى 80 و ماده‌ى 81 و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ى ماده‌ى 83 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (له‌نجه‌ ابراهیم عبدالرحمن) په‌یوه‌ست به‌ به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانیی قوربانیانی جینۆساید، به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پێشنیازه‌یاسای (رێكلامی بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان.