به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌مه‌ (٢٠١٩/١٠/٣٠)

Oct 28, 2019  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/10/30 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
1 – پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2 – پێشنیازی یاسای (رێكلامى بازرگانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای (به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنوورى شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (90 ، 91، 93، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.