ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٣)ی نائاسایی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی (٢٠١٩/٨/٣)ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ى (٥) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانى (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (٥٤) و ماده‌كانى (٤٧، ٥٢، ٥٥، ٥٦، ٥٧)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٣)ى نائاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی (٢٠١٩/٨/٣) به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی بڕیارى (دیاریكردنی رۆژی (٢٠١٩/٨/٣) وه‌ك رۆژی كۆمهڵكوژیى ئێزدییه‌كان به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (٩٠ و ٩١ و ٩٣و ٩٦ و ٩٧)) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.