به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی رۆژی چوارشه‌مه‌ (٢٠١٩/٧/١٠)

Jul 8, 2019  |   بەرنامەی كار - خولی پێنج 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/10ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 55، 56، 57)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (13)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/7/10 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م:
1 – متمانه‌دان به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌ به‌بڕیارى ژماره‌ (7)ى ساڵی 2019 له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ناوزه‌ندكراو به‌فه‌رمانى ژماره‌ (1)ى ساڵی 2019ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان.
2 – خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن راسپیردراوى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌پێی بڕگه‌ی (4)ى ماده‌ى (په‌نجاو شه‌ش) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌ى (6) له‌ یاسای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى هێڵه‌ گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ى كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.

 

 

 

 

10.7.19-209x300