٢٠١٩/٤/١٠
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (٥)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌رێكه‌وتی (٢٠١٩/٤/١٠)ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی برگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م، سێیه‌م) له مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له مادده‌ی (18) و برگه‌كانی (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (54) ومادده‌كانی (47، 52، 55، 56،57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (5)ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (2)ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 10/4/2019 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر (پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور) به‌پێى حوكمی مادده‌كانی (89 ،90 ،91 ، 93 ، 96) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان.
منى نبى قادر هێمن هه‌ورامى د.ڤالا فرید ابراهیم
سكرتێری په‌رله‌مانی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان-عێراق كوردستان-عێراق كوردستان-عێراق