زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (٢)ی ئاسایی رۆژی سێشه‌مه‌ (٢٠١٩/٣/١٢)

Mar 12, 2019  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌ زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/3/12، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:
بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ به‌یاننامه‌
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ى (چواره‌م)ى مـــادده‌ى (48) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخـــــۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك (فراكسیۆنی یه‌كێتی)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به‌ رێزبه‌ندی (یه‌كه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/3/12، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
یه‌كه‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (راهی ره‌هبه‌ر ابراهیم) له‌ شوێنی ئه‌و پاڵێوراوه‌ی كه‌ سوێندی یاسایی نه‌خواردووه‌، به‌پێی مادده‌ی (یه‌كه‌م) له‌ یاسای ژماره‌ (13)ى ساڵی 2009.
له‌گه‌ڵ رێزدا
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى
كوردستان-عێراق