سه‌عات ١٢ى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (٢٠١٨/١١/٦)، دانیشتنى كردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا هیوا نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه‌و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه. به‌پێی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار، دانیشتنه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ مارشى سروودی ئه‌ى ره‌قیب و خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستی پێكرد.
دواتر بانگهێشتی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى پاڵێوراو كرا كه “رێڤنگ محه‌مه‌د هرورى” بوو له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ سوێندخواردنى یاسایی و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه وه‌ك لهپهیڕهوهی ناوخۆی په‌رله‌ماندا هاتووه.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دانیشتنه‌كه بانگهێشتی یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ى ئه‌ندامانى خولى تازه‌ى په‌رله‌مان كرا بۆ سوێندخواردنی یاسایی و شێوازى سوێندخواردنهكهش به پێى ریزبه‌ندیى ناوه‌كان بوو.
به‌مجۆره سه‌رۆكى دانیشتنه‌كه پیرۆزبایی له ئه‌ندامانى خولى نوێى په‌رله‌مان كرد و هیوای خواست خولی نوێی په‌رله‌مان به‌گیانێكی كوردستانییانه و به‌یه‌ك تیمی خزمه‌ت به‌گه‌لی كوردستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
پاشان سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: “زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پێشنیازیان كردووه دانیشتنه‌كه به كراوه‌یی بهێڵدرێته‌وه تا لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و هێنانه‌كایه‌ى سازان له‌نێوان فراكسیۆنه براوه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى، كه ئه‌مه‌ش پێویستیى به‌كاتى زیاتره بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان”،
ئه‌و پێشنیازه‌شی خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سند كرا‌و دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی مایه‌وه، به‌مجۆره سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.